سـەرابسـتان خـەرابـسـتانـە ئـیمـڕۆ

سـەرابسـتان خـەرابـسـتانـە ئـیمـڕۆ   بەهاری عەیشی مە زستانە ئیمڕۆ
بــە زەردی پـاییـزی ڕەنـگــم دیارە   بە خاڵی ڕووتە تابووستانە ئیمڕۆ
ژیـانـی عـومـرەکـەم بـێ تـۆ زیانـە   گوڵستان بۆم بە خارستانە ئیمڕۆ
تەواوی زیندەگانیت بێ وجوودت   سەراپا وەک قومارسـتانە ئیمڕۆ
کەنارستانی عیشقت بۆ تەجەممول   ئەوێسـتا نەوعـی شارسـتانە ئیمڕۆ
هەتاوی خاکی گەرمێنت بە من چی؟!   لە بۆ من هەر وەکو کوێسـتاتە ئیمڕۆ
گوڵی من بێ نەزیرە، تۆ تەماشـــا   ویـلایەت پاکی باغســتانە ئیمــــڕۆ

پاییزێکی به­ڵاڵوکی

سیگارێک ده­س له ملانی دوو قامکم
سیگارێک نازانێ سیگاری نیم!
سیگارێک ده­س له ملانی دوو قامکم
خیابان هه­روا چۆڵ
- هه­روا یانی زۆر چت! -
هه­نگاو هه­ڵئه­گرم
هه­رچه­ن قورسه
ڕه­نگه تووشی دیسکی که­مه­ر بم
- دیسک یانی زۆر چت! -
سیگارێک ده­س له ملانی دوو قامکم
سیگارێک چاوه­ڕوانی لێوی ڕه­شه
لێوێک که­مڕه­نگتر له ماتیک
گومان ئه­کێشێ!
خیابان که چۆڵ بوو
- هه­روا -
سوورتر تێکه­ڵی ئه­بم!
هه­نگاو که قورس بوو،
هه­ڵمگرت!
 
پێش ئه­وه­ی بگه­مه نازانم کوێی خیابان

نەفەس سەمتوورە، سینەم ساز و دڵ نەی

نەفەس سەمتوورە، سینەم ساز و دڵ نەی
حیکایەتخوانی دووریی تۆن پەیاپــەی
بە زیکری تۆ وەکو سۆفی هەمیشە
مەقاماتی فەنا فی اللە ئەکەم تەی
چە شیرینە لەگەڵ شەهدی حزوورا
لە تۆ خەندە و لە من ئاوازی ئۆخەی
ئەگەر سایەی سەری تۆ بێ بە تاجم
چە موحتاجم بە تاج و ئەفسەری کەی

نە بادا تەنهایی لاڵ بێ!

ئێوارەی رۆژێکی دییە و
سینییە گوڵەبەڕۆژەی باوکم، دۆشەکەکەی، سەرینە باگردێنەکە و ڕادیۆکەیشی
گشت پێکەوە لەگەڵ ئەودا، هەموویان دێنە بەردەرگا
بۆ لوولەی گووڵەبەڕۆژەکان
چەند دەفتەریكی کۆنی من، دوا ژمارەی گۆڤاری ئەلف با
لە بەردەم خۆیدا دادەنێ و
پیاڵەیەکی بە تیپ پێچراو
قنج لە ناو گۆلەبەڕۆژەکەدا، ڕێک بە پێوە و
لە حالەتی ئیستیعدادا، ڕادەگیرێ
ئەم سینییە لە موگناتیسێکی ئیچگار گەورەی گەڕەک دەچێ
ها چەند دەقیقەیەک نابا و

بایێ لە طەرەف قیبلەمەوە دێت و وەزانە

بایێ لە طەرەف قیبلەمەوە دێت و وەزانە،
یا بۆیی هەناسەی دەمی غونچەی لەرەزانە؟!
ئەشکم، کە لەگەڵ عەشقمە، طیفلێکی فەهیمە
هۆشم، کە لەگەڵ خۆشمە، پیرێکی نەزانە
تیژاوی سوروشکم وەکو ئیکسیری سوهەیلە
ڕووخسارەیی زەردم وەکو ئەوراقی خەزانە
شێخم! وەرە دەر، فەصڵی بەهار و گوڵ و گەشتە

عیشق!

خودایە بمپارێزە
دوورمخەرەوە لە عیشق
مەمخەرە ڕێی تووانەوە
ڕووناکی فرمێسکەکانم بپارێزە
با جارێکیتر بە ناهەق، نەکەونە باوەشی سۆزانییەکەوە
خودایە
گەرووم بە لەرزەی عیشق مەگرە
دڵم بە زەبری سۆز سست مەکە
عەقڵم مەبەستە بە گرێکوێرەکانی عیشقەوە
خودایە
لە باشیی دڵم وەرگرە و بیخەرە سەر توندبوونەوەم

کۆتایی من!

بەشی یەکەم
 
لە پێست داتماڵیم گوڵی خان
کەسێک هاواری نەبیستم.
بەلای لوت!
وەک ئەوەی لە ئاسمانەوە بۆنی بۆسۆیەک بکەی
بەسەر مێشکی ئاگرگرتووی مندا هاتی
نەفرەتێکت بەرگوێ نەکەوت.
بەنینۆک!
نەخشەی زامێکی درێژت لەسەر جەستەم هەڵکەنی،
کەسێک بۆنی قەتماغەی خوێنی نەکردم..
لە ڕەگەوە!
ئەو دەمارانەت جوڵاندم
لە چاوتروکانێکدا، ئاشتی دەگۆڕن بە شەڕ و
بەهەشت دەکەن بە کونەگورگ!
کەسێک ڕەنگێکی منی بە کاڵی نەدی.
ئای گوڵی خان
گەر من خودای خۆشەویستی یاوەرم نەبووایە

ئەو دەمەی وەک تنۆکی باران بەردەبمەوە !

"سوپاس بۆ ئەوەی وتی ؛ هەموو کەوتنێک کۆتایی نییە ، ئەوەتا کەوتنی باران جوانترین سەرەتایە ! "
 
بیڕوخێنن
ئەم تەوتەم و پەیکەرەی خۆتان دروستتان کرد بڕوخێنن .
بیسووتێنن
ئەم داهۆڵەی لە کێڵگەکەی خۆتاندا
بۆ ترساندنی داڵەکان چەقاندتان ، بسووتێنن !
باخ بەدەری کەن ،
ئەم شەریکەی بۆ خوداکانی خۆتان دروستکرد ، باخ بەدەرکەن !
ئیدی مەهێڵن لە بەربەیاندا، موناجاتی بارانێک دەنگ بداتەوە .
ئیدی مەهێڵن لە ساراکانی 'مەحوی' دا
پێکی دڵێکی شکاو بەر پێکی برینداری دڵێکی تر بکەوێت .

چەند دێرێک لە 'دەربەندی پەپوولە' ەوە

...
ئەی نامۆکان!
ئێمە لە تەختەی سەر ئاوی 'ئاموون' ئەچین
نوقم نابین و نایشخنکێین!
بەڵام مشاری شەپۆل و ئەم بڕبەندی کەنارانە
هێدی.. هێدی وردمان ئەکەن
ئەماندەنە دەس تاریکیی 'ئۆقیانووس' و 
تیا ون ئەبین
...
...

ئەی ڕۆحی وێڵ!
تەنگە بە بەری عەشقی تۆ ئەم نەخشانە
نزمە بۆ فڕینی سەرت ئەم ئاسمانە.
...
...
ماڵێکم هەیە تەنیاییم بەشی ناکات
...
...
کرمی ئاوریشمە خەیاڵم، بۆ سەرووی ئەو قامەتت
من کە قۆزاخەی خەمێکم، دەوری داوم چاوەکەت