سـەرابسـتان خـەرابـسـتانـە ئـیمـڕۆ   بەهاری عەیشی مە زستانە ئیمڕۆ
بــە زەردی پـاییـزی ڕەنـگــم دیارە   بە خاڵی ڕووتە تابووستانە ئیمڕۆ
ژیـانـی عـومـرەکـەم بـێ تـۆ زیانـە   گوڵستان بۆم بە خارستانە ئیمڕۆ
تەواوی زیندەگانیت بێ وجوودت   سەراپا وەک قومارسـتانە ئیمڕۆ
کەنارستانی عیشقت بۆ تەجەممول   ئەوێسـتا نەوعـی شارسـتانە ئیمڕۆ
هەتاوی خاکی گەرمێنت بە من چی؟!   لە بۆ من هەر وەکو کوێسـتاتە ئیمڕۆ
گوڵی من بێ نەزیرە، تۆ تەماشـــا   ویـلایەت پاکی باغســتانە ئیمــــڕۆ
خەدەنگت کاری ئەژماری بە میقیاس   هەمـوو مێشـە و چنارسـتانە ئیمڕۆ
"وەفا" مەزڵوومی بەیرووتە بە ڕووتی   هەتیوی شـاری کوردسـتانە ئیمڕۆ