کاتێک دادگاکانی که‌تن که‌تن ده‌که‌ن

که‌تنی ئه‌مجاره‌ی دادگای که‌تنی هه‌ولێر گه‌وره‌تره‌ له‌ که‌تنه‌کانی پێشووتری. دادوه‌ره‌کانی ئه‌م دادگایه‌ کاتێک پێشتر بۆ مێژوو شه‌رمه‌زاییه‌کی وایان بۆ خۆیان تۆمارکرد نووسه‌رێکیان له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌کردنی سه‌رانی حیزبێکی سیاسیی، به‌ ٣٠ ساڵ زیندانیی حوکم دا، ئه‌و کاره‌یان شه‌رعییه‌تدانێک بوو به‌ خۆفه‌رزکردنی ئه‌و حیزبه‌ به‌سه‌ر موقه‌ده‌راتی کۆمه‌ڵگای کوردییدا.

سه‌رده‌می شۆکبوونه‌کانی ڕۆشنبیران

دیسانه‌وه‌ کۆمه‌ڵێکی زۆر له‌ ڕۆشنبیران ئیمزایان کۆکرده‌وه‌ و له‌ئاست ڕووداوێکی دیارییکراودا ده‌ڵێن «پێشبینیی ئه‌مه‌مان نه‌ده‌کرد و شۆک بووین».
ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ ئێستا شۆکبوونی ڕۆشنبیران له‌ئاکامی ئه‌وه‌بوو که‌ پێشبینییان نه‌ده‌کرد مومکین بێت یه‌کگرتووی ئیسلامیی له‌ناکاو ڕوخسار بگۆڕێ و ببێته‌ حیزبێکی توندڕه‌و. ئێستاش زۆرێکیان له‌وه‌ سه‌ریان سوڕماوه‌ که‌ چۆنه‌ لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان - که‌ له‌لایه‌ن حیزبێکه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ که‌ گومانی زۆر هه‌یه‌ خۆی له‌پشت کوشتنه‌که‌وه‌ بێت - ده‌ڵێت حیزبه‌که‌ی ئێمه‌ بێتاوانه‌ و تاوانه‌که‌ ده‌دات به‌سه‌ر حیزبێکی تردا.

ڕانانێک بۆ کتێبی «سێوی سێهه‌م»

کتێبی ''سێوی سێهه‌م''‌ دوایین کتێبی لێکۆڵینه‌وه‌ی فیکریی کاک به‌ختیار عه‌لییه‌ که‌ له‌ سێ ووتاری درێژ و ده‌قی چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ گۆڤاری ''مه‌هاباد'' پێکهاتووه‌. کتێبه‌که‌ له‌ 180 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره‌ مامناوه‌ندیی پێکهاتووه‌ و له‌ بڵاوکراوه‌کانی ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ''ئه‌ندێشه‌''یه‌.