با قاسم ئاغا قسەی خۆی بکات!
من چاوپێکەوتنەکەی قاسم ئاغام نەدیوە.
نازانم چی درکاندووە.
دەزانم تاوانبارێکی قێزەوونە.
دەزانم قسەکانی زۆرکەس توڕە دەکات بە تایبەت کەس و کاری قوربانییەکانی دەستی ئەو.
دەزانم زۆر کەس وەک ڕێبوار سیوەیلی پێیوایە :" ئەمە لوتكەی داڕمانیی ئەخلاقیی كۆمەڵگا، سیاسەت و میدیایە كە لە جیاتی هێنانەوەی باوك بۆ ئەم نەوە هەتیوە، جەلادەكانیان بۆ دەهێننەوە تا بەجنێو پێیان بڵێن: (هەتیو، بێدەنگ بن ئێمە حزبمان لە پشت بوو. " (١)