کاتێک "پێویستە" و "دەبێ" و "بیگۆڕە" دەبێتە ئەفسانەی دەنگداریی لە زەمەنی نەبیستندا

چەند ساڵێک لەمەوبەر، ڕانانی لێکۆڵینەوەیەکی سویدیم خوێندەوە کە سەبارەت بە گوتاری سیاسی حزبی چەپ بوو لە بەیاننامە سیاسییەکانی خۆیدا لە سوید. یەکێک لەو تێبینییانەی کە کەسی لێکۆڵەرەوە ئاماژەی پێدابوو: دووبارەبوونەوەی دەربڕینی: "پێویستە" بوو لە بەیاننامەکانی حزبی ناوبراودا. ژمارەی تەلەفۆنی کەسی لێکۆلەرەوەم دۆزیەوە و زەنگکێکم بۆ لێدا. خۆی هیچ کاردانەوەیەک و وەڵامێکی تایبەتی نەبوو لەسەر ئەوەی بۆچی زۆربەی بەیاننامەکانی حزبی چەپ بە دەربڕینی: پێویستە کۆتایدێت.