چ کەسێ غەمگین ترە؟
پوریا گل محمدی
چ کەسێ غەمگین ترە؟
ئەوەی کە ئەڕوات
ئەوەی کە جێ ئەمێنێت
کەس لە دڵی کەس خەبەرێکی نییە


هیچ مرۆڤێک کامڵ نییە
هیچ پیاوێک ناتوانێ تەنها باش بێت
هیچ شاعیرێ تەنها عاشقی ژنەکەی نییە
ئەڵێن
ئەو دەورانە گوزەشت کە تەنها ژنەکان مەعشوق بن
ئایا ژنێک هەیە کە منی خۆش بوێت


دونیا پڕ لە مرۆڤ بە ئارەزووگەلی بێ شومار
کاتێ کە ئارەزووی هیچ کەس نیت
ئایا لە تۆ غەمگین تر کێیە


لە شاری گەورەدا
شعر هاوچەرخی سین کیانگ
من تەنهام
وەک کرمێکی چکۆلەی نێو چیمەن و زار
وەک پێنج ساڵەیی
بۆ ڕێکردن بە شارێکی گەورەدا
من تەنها
وەک بەرگێک کە لە کاتی ڕزیندایە
لە نێو درەختانی سنەوبەر
لە کوچەها
من تەنهام وەک خاك
تا بەهاری ئایندە


ئەم دونیا
رەسول یۆنان
ئەم دونیایە
وەک فلیمێکە
کە لە نیوەدا دەستی پێ کردوە
کەسێک ئەکوژێت
کەسێک ئەکوژرێت
کەسێک ئەفرۆشن
کەسێک ئەکڕن
کەسێک ئەڕوات و
کەسێک دێت
من کەسەر لە هیچێ دەرناکەم