بە نەقدی جان دەدا یەک بۆسە دڵدارم، وەلێ زەحمەت
دەگاتە حەددی وا بوون عوقدەیی کارم، وەلێ زەحمەت

بە پایین گەر نەبێ عومرم، بە پایین دێ شەوی هیجران
دەبینێ صوبحی وەصلت دیدەی تارم، وەلێ زەحمەت

بەسەرچێ گەر حەیاتم بێ زمستانی غەم و هیجران
دەکەم ڕۆژێ تەماشی باغ و گوڵزارم، وەلێ زەحمەت

بە شوهرەت 'سالم'م ئەمما لە هیجرەت پیری کەنعانم
دەبێ ڕەوشەن بە وەصلت دیدەیی تارم، وەلێ زەحمەت