دوو منداڵی بە تەنها هاتووی پەنابەر ، نۆ ساڵەیەک و ١٢ ساڵانەیەک، لە ماڵی منداڵانی بە تەنها هاتووەوە لە شاری مالموێ ی سوید هەڵدێن و لە لایەن (پاسەوانی نیزامەوە) کە پۆلیس نین ، دەگیرێن و بە شێوەیەکی دڕندانە لییاندەدرێت. ئەم دێرانەی خوارەوە، لە لایەن (ئوێز نۆجین)وە خراونەتە سەر کاغەز.
لە بەشی کولتوری رۆژنامەی ئێکسپرێسنەوە وەرگیراوە. http://www.expressen.se/kultur/en-nioaring-far-sitt-huvud-dunkat-i-golv…
وەرگێڕانی بۆ کوردی لە سویدییەوە بەکر ئەحمەد
 

سەری منداڵێکی نۆ ساڵە دەکێشرێ بە عەرزە کۆنکرێتییەکەدا
خەڵک دەپرسێ: بەراست ئەو چیکردووە تا شایەنی ئەوە بێت؟
سەری منداڵێکی نۆ ساڵە دەکێشرێ بە عەرزە کۆنکرێتییەکەدا
خەڵک دەپرسێ: ئاخر ئەو بە تەنها لە قیتارێکدا چیدەکات؟
سەری منداڵێکی نۆ ساڵە دەکێشرێ بە عەرزە کۆنکرێتییەکەدا
خەڵک دەپرسێ: بەڕاستی سەری دەکێشرێت بە کۆنکرێتەکەدا؟
سەری منداڵێکی نۆ ساڵە دەکێشرێ بە عەرزە کۆنکرێتییەکەدا
خەڵک دەپرسێ: جا ئەو تەمەنی نۆ ساڵە؟
سەری منداڵێکی نۆ ساڵە دەکێشرێ بە عەرزە کۆنکرێتییەکەدا
خەڵک دەپرسێ: مەگەر نۆ ساڵانەکە بۆ پێش تر شەقی دەوەشاند و تفی دەکرد؟
سەری منداڵێکی نۆ ساڵە دەکێشرێ بە عەرزە کۆنکرێتییەکەدا
خەڵک دەپرسێ: ئەی دایک و باوکی لە کوێ بوون، بۆچی کەسییان لەوێ نەبوون؟
سەری منداڵێکی نۆ ساڵە دەکێشرێ بە عەرزە کۆنکرێتییەکەدا
خەلک دەپرسێ: بۆچی ڕەخنە لە پۆلیس و پاسەوانەکان دەگیرێ؟
سەری منداڵێکی نۆ ساڵە دەکێشرێ بە عەرزە کۆنکرێتییەکەدا
خەڵک دەپرسێ: مەگەر نۆ ساڵانەکە بۆ دەگری، ئەی بۆ قایم دەقیژێنێ؟
سەری منداڵێکی نۆ ساڵە دەکێشرێ بە عەرزە کۆنکرێتییەکەدا
خەلك دەپرسێ: مەگەر بۆچی ئەم بابەتە ئاوا بە گەرمی باسدەکرێ؟
سەری منداڵێکی نۆ ساڵە دەکێشرێ بە عەرزە کۆنکرێتییەکەدا
سەری
منداڵێکی
نۆ ساڵە
دەکێشرێ
بە عەرزە
کۆنکرێتییەکەدا