ڕاپۆرتێک لە کوشتاندینا
لەو نامە ساختەیەدا کە ژیانی ڕاستەقینەی نالی دەگێڕێتەوە؛ بەو جۆرەی کە لە (ئەستەمبوڵ) عاشقی کەنیزەیەک دەبێ کە عوسمانییەکان لەشەڕی ڕۆمدا گرتوویانە و ئێستا وەک ئیشکەرێک لە قەڵای سێی چێشتلێنەران تاقی حەوت کاردەکا.. لە هامشۆی نێوان نالی و شاعیرانی فارسا بۆ دیوان، لە بەرەوژوورکەکەی (لالەلی) چاویان بەیەک دەکەوێ و نالی دڵنیا دەبێ کە ئەمە حەبیبەی ڕاستەقینەی خۆیەتی و بەخێراییش ئەوە بەسەریادێ كە ئینسان هەمیشە یەکەم و دووەمی شتەکانی لێتێکدەچێت..