پیاسه‌یه‌ک به ته‌نیا
خوێندنه‌وه‌ی: له‌نیا
هه‌ڵبژاردنی شیعره‌کان و تۆمارکردنی ده‌نگ: توانا ئه‌مین
ئێوارەی سه‌فه‌رێک
ئه‌مشه‌و دوورترین پیاسه‌ی ژێر بارانت كرد
تۆ كه نائومێدترین ڕۆحله‌به‌ری دونیا بووی،
به نیازی پیاسه‌یه‌كی ئهبهدییهوە...
بێقهرارترین مرۆڤێك بوویت ئارامترین هه‌نگاوت ئه‌نا ،
یه‌قین نه‌بوی زەمین به‌شی گه‌ڕانی ئه‌م ئێوارە وورو ژاوەت بكا،
ئه‌ترسای ئهستێرەیهك ختووكه‌ی ئه‌م هه‌ورە بارانه بدا‌و
باران وەك ئومێدەكانت بكاته هه‌ڵم .
چ تینوویهكی په‌رێشان بوو بارانهشهو
بێ په‌روا به‌سه‌ر ته‌ڕترین شیعروگۆرانی خامۆشیتا دائه‌باری و
تۆ كه ته‌ڕترین ووجودی ئه‌و شه‌وە بووی ،
هێشتا له جهستهیهكت ئه‌كرد به هه‌موو ئاگری دۆزەخا هاتبێ .
سەعیدی گوڵ‌فرۆش
ڕێك لەكات و ساتی خۆیدا بێ ئەوەی تەنانەت یەك چركەش دوا بكەوم، بێ ئەوەی تەنانەت یەك چركەش بەڵێنەكەی خۆم نەبەمە سەر پێتان گەشتمەوە. ئەمە هەرچەندە خوویەكی سەیرە بەڵام چەند ساڵێكە وازم لێ ناهێنێت و دەبێت لە كات و ساتی خۆیدا ئەنجامی بدەم، رەنگە ئێوە ئەمە چەندەمین جار بێت گوێتان لەم قسە قۆڕانەی من گرتبێت، گوێتان لێ بووبێت و تێرتێر بەدەم ئاسكرێم خواردنی ئەم هاوینەوە پێكەنیبێتن، بەڵام من هەمیشە باكم نییە و شەرم داینەگرتووم و جارێكی دیكە بۆ ئەوانەی تازە گوێیان لێمە خۆمتان پێدەناسێنمەوە.
گلبەر گرانگیۆم گفتوگۆ لە بارەی (كتێبی هەژموونگەرایی نێرایەتی- پیێر بۆردیۆ) دەكات
هەژموونگەرایی نێرایەتی جەخت لەچی دەكاتەوە؟ ئایا پێدراوێكی سرووشتییە یان بونیادێكی مێژوویی هەیە؟ ئەوە ئەو پرسیارەیە كە بۆردیۆ لە رێگەی ئەو كتێبەوە دەیخاتە روو، هەڵبەتە ئەو پرسیارە پرسیارێكی بنەڕەتییە و دەشێ پرسیاری دیكەی لێ زیاد بكەین: ئایا رێگە بەوە دەدرێ دەسەڵاتی بیركردنەوە لە پێگەی مێیایەتی نزیك بكەینەوە؟
له‌مه‌ش زیاتر...... هیچ
پێشکه‌شه به/ ماڵێک له ئاسمان و ده‌نگه‌کان
له پێشدا وا ده‌رکه‌وت
به لای په‌نجه‌ره‌یه‌کدا تێپه‌ڕێت
وا هاته به‌رچاو
بگات و ئومێدم تێدا هه‌ڵچنێته‌وه،
به‌ده‌م ئیقاعێکی غه‌ریبه‌وه
سه‌مای ده‌کرد،
له شێوه‌ی نمایشدا بوو،
دواجار که هات
له دوای خۆی
وردوخاشی کردم
(ژیان).
بووه‌سته هیچ مه‌ڵێ... هیچ
گه‌ڵایه‌کی وه‌ریو بگره به ده‌سته‌وه‌و
سه‌رده‌می شۆکبوونه‌کانی ڕۆشنبیران
دیسانه‌وه کۆمه‌ڵێکی زۆر له ڕۆشنبیران ئیمزایان کۆکرده‌وه و له‌ئاست ڕووداوێکی دیارییکراودا ده‌ڵێن «پێشبینیی ئه‌مه‌مان نه‌ده‌کرد و شۆک بووین».
ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا شۆکبوونی ڕۆشنبیران له‌ئاکامی ئه‌وه‌بوو که پێشبینییان نه‌ده‌کرد مومکین بێت یه‌کگرتووی ئیسلامیی له‌ناکاو ڕوخسار بگۆڕێ و ببێته حیزبێکی توندڕه‌و. ئێستاش زۆرێکیان له‌وه سه‌ریان سوڕماوه که چۆنه لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه له کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان - که له‌لایه‌ن حیزبێکه‌وه دامه‌زراوه که گومانی زۆر هه‌یه خۆی له‌پشت کوشتنه‌که‌وه بێت - ده‌ڵێت حیزبه‌که‌ی ئێمه بێتاوانه و تاوانه‌که ده‌دات به‌سه‌ر حیزبێکی تردا.