لەو دڵەی مارییا بۆ هەمووان!
هەموو جارێك ترسێكی گەورەم هەبووە لەوەی بتوانم خوێندنەوەیەك بۆ ڕۆمانێك بكەم و نەتوانم مافی خۆی بدەمێ، قسەكردن لەسەر ڕۆمانێك دەبێت هێندە ورد بێت كە كاتێكی زۆر بۆ لێكۆڵینەوەی تەرخان بكەیت و دواتر بەدرێژی لەسەری بدوێیت.
چەندین ڕۆمان هەبووە خۆشمویستوون و هیواداربووم لەسەری بنووسم بەڵام وەك لە سەرەتاوە ئاماژەم بۆ كرد هەمیشە هەمان ترسی سەرەوە رێگای لێ گرتووم و لە بری خستنە سەر كاغەز لە قوڵاییەكانی دڵما بۆ هەمیشە هێشتومەتەوە.