به ده‌زوویه‌ک دڵم ده‌دوورمه‌وه
هەفتەی پێشوو هەر لە خۆمەوە هەستێك گرتمی كە زۆرم نەماوەو دەمرم، قەت ئەوەندە وەك ئەوسا سوور نەبووم لەسەر مردنی خۆم، ئەمە یەكەمجار نییەو خەیاڵی وا زوو زوو هێرشم بۆ دێنێ، هی تەنیاییەكی قووڵە یان نەگبەتییەكی ڕووت یان هی هەردووكیان، نازانم، هەر وەك چۆن پڵەنگێكی برسی دوای ئاسكێك دەكەوێت، منیش ئاوا جار جار خەیاڵی مردن دوام دەكەوێت، لێم نزیك دەبێتەوە، نزیكیتر، هەر ئەوەت زانی سەرێك بەرز دەكەمەوە وەك چەتر بەسەر سەرمەوەیه، هەر خۆشم نازانم چۆن خۆمی لێ قوتار دەكەم. بەڵام هیچ كاتێك وەك ئەم جارە لێم نزیك نەبووبووەوە، تەواو خۆی تێكەڵاوی سێبەرەكەم كردبوو.
بۆ نامكوژی...؟؟
كە من بەناو فەنابوونی ئەم هەموو حەسرەتەدا شۆڕ بوومەتەوە
بە نێو جەنگی ئەم هەموو فیراقەدا تێپەڕیوم
لە ناو ئەو هەموو ئەویندار و دێوانەبوونەدا گەورە بووم
بە هەموو یەئسە ڕەنگ مەغریبیەكانمەوە
لە ئێوارەكانی تەنیاییدا
ئەم سەفەری عیشقەم نەگەیاندە كۆتا
ماتڵی چیت .........بۆنامكوژی ؟؟
*
بهقاچاغڕۆيشتن به‌ره‌و سهرزهمينى خه‌ياڵ
خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ ڕۆمانی (سواره‌کان به قاچاغ بووکیان گواسته‌وه)ی دواڕۆژ کاروان و کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور
نازانم..هێشتا..نازانم
ڕووداوه شێواوه‌کان
دیوی پشته‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌کان تاریکن
زرموهوڕی ده‌رگاکان دێت
په‌نجه‌کانم ماخۆلانیانه
یه‌ک دوو قه‌ڵه‌مم له‌به‌رده‌ستدایه
گوێ له مۆزیکیش ده‌گرم
له‌تاو مه‌راق
خۆم ڕووتوقوت کردۆته‌وه
به زمانم ده‌ڵێم بێده‌نگبه
تا بزانین چی ڕووده‌دات
خرینگه‌ی پاوه‌نه‌یه‌ک ده‌بیستم
زه‌ینم ده‌چێته‌وه سه‌ر گۆرانییه‌کی فۆلکلۆر
بێئه‌وه‌ی له ده‌رگای ژووره‌که‌م بده‌ن
به په‌رتاو خۆیان ده‌که‌ن به ژووردا
قه‌سیده شێواوه‌کانم.
شه وانەی 2
خۆشم ئەوێت
چونکە دەیناسم
بە هەڤاڵی و تاقانەیی،
- شار
هەموو نامۆیی و دژمەنایەتییە.-
ئەو کاتێ کە دەسە دڵۆڤانەکەی بە دەسمەوە ئەگرم
لە تەنیاییە خەمبزوێنەکەی تێئەگەم.
پەژارەکەی
ڕۆژپەرێکی دڵگرانە
لە دوورەوڵاتی و بێکەسییدا
هەروا کە خۆشییەکەی
هەڵاتنی تەواوی هەتاوەکانە
و ناشتا
و نامی گەرم،
و پەنجەرەێک
کە بەیانیان
هەوای خاوێن
ئەکرێتەوه،
و تەرچکی گوڵەشەمانییەکان
لە پاشۆرەی حەوز.
کانیاوێک
ئێوارە هەڵفڕیوەکانی تەمەنم
((بۆ ئەو ئێوارە هەڵفڕیوانەی شێتی لە عاشق بوونم دەتكا،
بێ ئومێدیش لە ڕوانینم.
بۆ ئێوارەكانی هاوینی 2009ی تەمەنم))
فیستیڤاڵی به‌رلیناله و هه‌نگوین
هه‌میشه حه‌زده‌که‌م وه‌ک سواڵکه‌رێک ده‌ست پان بکه‌مه‌وه و بڵێم: ''خه‌ڵکینه بۆخاتری خوا خێرێکم پێ بکه‌ن تۆزێ له‌و کاتانه‌ی خۆتانم بده‌نێ که‌له کاری خراپ و هاتوچۆی به‌تاڵدا به‌فیڕۆی ده‌ده‌ن.''
(نیکۆس کانتزاکیس1883-1957)
فیستیڤاڵی به‌رلین (nternationale Filmfestspiele Berlin) ناسراو به (به‌رلینالهBerlinale)
(400فیلم چاوه‌ڕێی خواردنی کێکی یادی شه‌ستساڵه‌ی فیستیڤاڵی ئه‌مساڵمانن) ئه‌مه وته‌ی دیتر کۆسلیکی به‌ڕێوه‌به‌ری فیستیڤاڵه‌که‌یه بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن.