مەسیح لە کۆراڵێکی نوێ و کلیپێکی نوێی گۆرانیبێژانی کورددا

"له‌سه‌ر دۆسیه‌ی یادکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌، هونه‌رمه‌ندان دوابه‌دوای یه‌کتر رونکردنه‌وه‌ بڵاوده‌که‌نه‌وه"، ئەم دەربڕینە، ناونیشانی کورتیلە ڕێپۆرتاژێکی ڕۆژنامەی (هاوڵاتی)یە لە پاش ڕوونکردنەوە  تایبەتیەکەی عەدنان کەریم و دیاری قەرەداغیدا.  
دیاری دەنووسێ:" بە‌ڕێزانم زۆرن که‌ سامانى بێ هاوتایى وڵاتیان له‌گیرفان ناوه‌، زۆرێک له‌(سیاسیى و کاربه‌ده‌ست و بازرگانى جه‌نگ و به‌ڵینده‌ره‌ حیزبییه‌کان) ئه‌وه‌ منى هونه‌رمه‌ند نیم به‌شدارى ئه‌و تاڵانییه‌ بم.” چونکە بە قسەی دیاری:" ئەو بڕە پارەیە بۆ کلیپەکە بووە نەک بۆ گیرفانم."  
ڕوونکردنەوەکەی عەدنان کەریم قەباعەتتر.     

بۆ ئەو پارکەی لەسەر دەرگاکەی نووسراوە: هاتنە ژوورەوە بۆ کوردە *

ژمارە و حەرفی نووسینت گشت عەرەبین
لە بیرم چوو، ئەگەر بشڵێم پیتەکانت، هێشتا ئەوان هەر عەرەبین
ئەو فتبۆلەی منداڵەکەت یان براکەت تێیهەڵدەدات
 ژنێکی سریلانکایی یان ڤێتنامی دووریویەتی 
شاڵی سەر شانی دەنکەکەت، لە سەنگافوورە دەچنرێت 
کراسەکەی خۆت چینییە، هی براکەت مەید ئین تایوان 
قۆپچەکانی لە ئیتالیاوە هێنراوە
گەر فانیلەی عەللاگەکەت شیکرێتەوە، لۆکەکەی دەفڕێ بۆ ئەسوان 
سووراوی دەستگیرانەکەت، بە سواری پاپۆڕێک دێت و 
کۆلکێشێکی خەلکی بەسرە باریدەکا  و 
 بە (سکانیا)یەکی سویدی یان بە (مان)ێکی ئەڵمانی دێتە بەر ئاوێنەی ماڵتان

سوپاسێک بۆ عومەر کڵۆڵ

یەکەم گفتو وگۆی ڕادیۆییم لەگەڵ عومەر کڵۆڵدا لە ڕادیۆی هاوپشتییەوە لە ساڵی 2005 دا ئەنجام دا، ئەو کات لە زانیارییەکی کەم و چاوپێکەوتنی کورتی ئێرە و ئەوێی ئەو پیاوە بەولاوە زیاتر، شتێکی تایبەتم دەربارەی ئەو نەدەزانی. بەو زانیاریانەی لە بەردەستمدا بوون، كلۆڵ خرایە سەرخەتی تەلەفۆنی ڕادیۆ. تەوەری گفتوگۆگە، زیاترناساندنی کاک عومەر و گروپەکەی بوو، گرووپی کەرگەلی کوردستان. هەتا بڵێی گفتو گۆیەکی سەرکەوتوو بوو و ژمارەیەکی ئیجگار لە گوێگران پەیوەندییان کردوو و تێبینی و سەرنجی خۆیان دا.

با قاسم ئاغا قسەی خۆی بکات!

من چاوپێکەوتنەکەی قاسم ئاغام نەدیوە.
نازانم چی درکاندووە.
دەزانم تاوانبارێکی قێزەوونە.
دەزانم قسەکانی زۆرکەس توڕە  دەکات بە تایبەت کەس و کاری قوربانییەکانی دەستی ئەو.
دەزانم زۆر کەس وەک ڕێبوار سیوەیلی پێیوایە :" ئەمە لوتكەی داڕمانیی ئەخلاقیی كۆمەڵگا، سیاسەت و میدیایە كە لە جیاتی هێنانەوەی باوك بۆ ئەم نەوە هەتیوە، جەلادەكانیان بۆ دەهێننەوە تا بەجنێو پێیان بڵێن: (هەتیو، بێدەنگ بن ئێمە حزبمان لە پشت بوو. " (١)

پرسی مەعاش و بچووککردنەوەی دونیا

بە بیرم دێ کاتێک یەکەم جار لە ئەوروپاوە گەڕامەوە بۆ کوردستان، هیچ شتێک بە قەد ماڵی منداڵیم تووشی شۆکی نەکردم. هەر لەو ماڵەدا، دەیەها شەو چەندین میوان و منداڵ خەوتوون و کەسیشمان پێمانوانەبووە جێگا تەسک بووە. بەڵام کاتێک وەک گەورەساڵێک تەماشای هەمان ماڵ و ژوورەکانی دەکەم، هەستدەکەم ناکرێت ئەو ڕەشە خێزان و میوانانە لەوێدا توانیبێتیان دابنیشن نەک بخەون.

نە بادا تەنهایی لاڵ بێ!

ئێوارەی رۆژێکی دییە و
سینییە گوڵەبەڕۆژەی باوکم، دۆشەکەکەی، سەرینە باگردێنەکە و ڕادیۆکەیشی
گشت پێکەوە لەگەڵ ئەودا، هەموویان دێنە بەردەرگا
بۆ لوولەی گووڵەبەڕۆژەکان
چەند دەفتەریكی کۆنی من، دوا ژمارەی گۆڤاری ئەلف با
لە بەردەم خۆیدا دادەنێ و
پیاڵەیەکی بە تیپ پێچراو
قنج لە ناو گۆلەبەڕۆژەکەدا، ڕێک بە پێوە و
لە حالەتی ئیستیعدادا، ڕادەگیرێ
ئەم سینییە لە موگناتیسێکی ئیچگار گەورەی گەڕەک دەچێ
ها چەند دەقیقەیەک نابا و