مه‌نجه‌ڵی تیڤاڵ و کورسییه‌کانی تاله‌بانی و بارزانی
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌دی سوریا زیاتر له چل ساڵه ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی سوریایان به ده‌سته‌وه‌یه. موباره‌کی میسرله هه‌شتاویه‌کی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات داده‌نیشێت تا رووداوه‌کانی چه‌ند مانگێکی لهمهوپێش، ئه‌گه‌ر پۆستی جێگری سه‌ره‌ککۆماری ساداتیشی بۆ بژمێردرێت، ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ده‌کاته نیو عومری نووح. ئه‌گه‌ر عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحی یه‌مه‌نیش بخرێته ریزه‌وه، ئه‌وا له ساڵی 1978 وه له‌سه‌ر هه‌مان کورسی دانیشتووه.