نامەیەك بۆ ئەو فریشتانەی گوناه و چاكە ئەنووسن
باخ بەبێ عیشق باخێكی خاڵی لە جوانییە، باخی خاڵی لە جوانیش باخ نییە، هەربۆیە ئادەم و حەوا دەستیان بۆ سێوی خۆشەویستی برد، لەو كاتەوە ئیتر مرۆڤ مەحكومە بەوەی فریوی شەیتان بخوات، فریوی شتێك بخوات ژیان بەبێ ئەو جوانی تیا نییە و بە بوونی ئەویشەوە مەحكومە بەو گوناهانەی كردن و نەكردنیان مایەی كوشتنیەتی، هەندێك وا ئەڵێن بەڵام ئەگەر خودا وای ویستبا ئەوا دوو مرۆڤی نەئەخستە نێو باخێكی ڕازاوەو بێسنوری وەك (عەدەن)ەوە ،نەخێر خودا بەرلە هەموومان لەو حەقیقەتە تێگەیشت بەتەنیایی هەڵكردن سروشتی خودایە نەوەك مرۆڤ ،ئاخر ئەو زوو لەو حەقیقەتە تێگەیشت باخ بەبێ بوونی عەشق جێگایەكی ناتەواوە بۆ ئەوەی جوانی تیادا