
حەوت ساڵ و نیو پێش ئێستا کە دەستم کرد بە دامەزراندنی 'ماڵێک لە ئاسمان'، نووسین بە زمانی کوردی لە 'ویب'دا هێندەی ئێستا ئاسان نەبوو، بە هەر حاڵ ئەوەندەی من ئەوکاتە زانیارییم دەربارەی تەکنەلۆژیا هەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا خولیای من بۆ دەقی جوان چەندەها ڕێگای پێ تاقیکردمەوە بۆ دروستکردنی سایتێک کە وەک میوانێکی سایتەکە کە فۆنتەکانی نەبوو، وە تەنها دەیتوانی فایلەکان بە پی دی ئێف بکاتەوە، ئەوکات بۆی نووسیبووم 'کلیک لە هەر لینکێک دەکەم، بابەتێکی جوان دەخوێنمەوە'.
مەبەستی سەرەکیی من لە 'ماڵێک لە ئاسمان' کۆکردنەوەی ئەو دەقانە بوو کە خۆم خۆشمدەویستن، لەبەرئەوە هەڵسەنگاندن و هەڵبژاردنی بابەتەکان تەنها لەسەر بنەمای ڕای تاکەکەسیی بووە، ئەمەش هەندێک جار بووەتە هۆی زویربوون و 'توڕەبوونی' هەندێک لەو نووسەرانەی کە بابەتەکانیان بڵاونەکراوەتەوە، هەندێک جاری تریش خۆشبەختانە سەرنجەکانم بە دڵێکی فراوانەوە وەرگیراوە. چەند لەم کارەدا سەرکەوتوو بووم نازانم، بەلام ئەوەی لێی دڵنیام ئەوەیە کە :
ماڵێک له ئاسمان" لهژێر ناوی ڕێزگرتن له "دهنگه جیاوازهکان"دا، ناتوانێت ههموو ئهو بابهتانه بڵاوبکاتهوه که پێی ئهگات".
میوانی ئازیز، ئەوەی ئێستا دەیبینیت تەنها دیزاینێکی نوێی 'ماڵێک لە ئاسمان' نییە، لە پشت ئەم دیزاینە نوێیەوە یەکێک لە بەتواناترین سیستمەکانی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک (Content Management System) وەستاوە کە ئەویش 'دروپاڵ' ە.
هەندێک توانا و ئامرازی نوێ لە 'ماڵێک لە ئاسمان' دا:
هەتا ئەوکاتەی کە هەموو بابەتەکان دەگوێزرێنەوە ئەم دیزاینە نوێیە(لە کۆنەکانەوە دەست پێ دەکەم)، دەتوانن سەردانی بابەتەکانی سایتی پێشووی 'ماڵێک لە ئاسمان' بکەن لە لینکی 'ئەرشیف'ەوە.
هەر پرسیارێکتان هەبوو، دوودڵیی مەکەن، تەنها ئیمەیلێک لێتانەوە دوورین.
هێمن عومەر
یانوەری ٢٠١٠