ئێزیدی

ئێزیدییەت "ئێزیدى" بە یازیدى، یەزدى، ئیزادى، وەک زاراوەیەک لەئاخافتندا بەکاردێت و لەسەدا پێنجى میللەتى کورد ئێزیدین و لەقەفقاسیا و تورکیا و عێراق، بەتایبەتیش لە ناوچەى شەنگار و چیاکانى باکوورى موسڵ-دا نیشتەجێن.

لە سەفەردا ، چۆنی بێ من !

" (نالی) ، خەبەری بێ ئەسەری غائیبە ، ئەمما
ناڵێکی حەزین دێ لە موناجاتی سەحەردا "
 
(١)
بەیانیەک کە لە خەو هەڵدەستم
دەبینم خۆر تاقەتی ژیانی نەماوە .
کۆترەکان سەرەیان گرتووە بۆ تۆزێک گمە .
باران لە حەوشەکەدا
بێ ئەوەی نامەیەک جێ بهێڵێ ، خۆی کوشتووە!
منیش لە داخی هەموو ئەوانە
لە جیاتی وەی ڕوباری ژیا ن بوەستێنم
یان بە فیشەکێک تەمەن سوور کەم
دەبم بە سەگ
بە هەموو دونیا دەوەڕم
بە دار و بەردی مێژوودا هەڵدەمیزم !
 
(٢)
بەیانیەک ، پێش ڕیش تاشین