مەلا عەلی، شاعیری مەرگ و عەشق...
هەستكردن بەنزیكی مردن هەستێكی ترسێنەر و سەیرو خەفەتئامێزە، بۆ مرۆڤی سادە ئەوانەی كە ژیانیان خۆشدەوێ و بەتوندی باوەشیان كردووە بە ژیاندا هیچ شتێك لەوە قورس‌تر و ترسناكتر نییە كە پێی بڵێن مردن هات...مردن ئەو ناوەی لەناخەوە هەموومان رادەچەڵكێنێت و بەهەزارەها شێوە لەخەیاڵماندا خۆی نمایش دەكات.
بۆ مرۆڤە ئاساییەكان ئەوانەی ژیانیان دەقی گرتوە بە شتە دووبارەبووەكانەوە ساتەوەختی مردن ساتەوەختی ڕوخانی دونیایە، ساتەوەختی لەدەستدانی خۆشییەكان و گلۆربوونەوەیە بەرەو دۆڵە قووڵەكانی نائومێدی و جێهێشتنی ئەوانەیە كەخۆشیان دەوێ و ئەوانەش كە ئەمانیان خۆشدەوێت.
ئێرە دەروازەی جەهەنەمە
مەڕۆ بۆ جەهەنەم میوانی من بە
وەرە با كۆتایی بەم جەنگەی ڕۆحمان بهێنین
خەریكە خۆشەویستی وێران دەبێ..
دڵمان بوو بە جۆگەلەیەكی خوێن و
بە خۆمان نازانین.
خەریكە ئەم چیرۆكەی نێوانمان
بۆ هەمیشە تەواو دەبێ..
چیرۆكێك
كە هەردووكمان تێیدا دەدۆڕێین..
بڕوانە جەنگی من و تۆ چەند بێ مانایە..
وەك بێمانایی جەنگی نێوان دەستەكان
شەڕی من و تۆ
بێماناترە لە شەڕی براكان
لەسەر ڕەنگی پێست..
لەسەر میراتێكی جێما‌و..
لەسەر دەسەڵاتێكی بیمار..
شەڕی من و تۆ
بێماناترە لە گریانی عاشقێك بۆ مەعشوقەكەی
قوربانی تۆزی ڕێگه‌تم ئه‌ی بادی خۆش مروور!
قوربانی تۆزی ڕێگه‌تم ئه‌ی بادی خۆش مروور!
ئه‌ی په‌یكی شاره‌زا به هه‌موو شاری (شاره‌زوور)
ئه‌ی لوطفه‌كه‌ت خه‌فیی و هه‌وا خواه و هه‌مده‌مه !
وه‌ی سروه‌كه‌ت به‌شاره‌تی سه‌ر گۆشه‌یی حوضوور!
ئه‌ی هه‌م میزاجی ئه‌شكی ته‌ڕ و گه‌رمی عاشقان:
طۆفانی دیده و شه‌ره‌ری قه‌لبی وه‌ك تەنوور!
کتێب ڕێگا هەڵەکەی بەختەوەرییە
گفتوگۆیەکی کورت لەگەڵ ڕۆژنامەی (رێگای كوردستان)
عاشقی بـێ دڵ ده‌نــاڵی ، مـــه‌یلی گــــریانی هـەیه
عاشقی بـێ دڵ ده‌نــاڵی، مـــه‌یلی گــــریانی هـەیه
بــــێ شــکه هــــەورەتریشقه تــــاوی بارانی هـەیه
چاوی من ده‌م‌ده‌م دەڕێژێ ئاوی ساف و خوێنی گه‌ش
دا بڵێن ده‌ریای عــــــومــــانه دوڕڕ و مه‌رجــــانی هه‌یه
پــــــه‌رچـــه‌می ڕوو داده‌پـۆشێ، پێچی زوڵفی پێچه‌یه
دا بــه ڕۆژیش پێی بڵێن شه‌معی شه‌بــوستانی هه‌یه
من به‌بێ خۆم
به‌یانییه‌کی دره‌وشاوه‌یه
شه‌و خۆم ڕۆیشتووه
من به ته‌نیا خه‌وتووم
هیچ خه‌ونێکی ناخۆشم نه‌بینیوه
ئه‌وه منم به‌بێ خۆم
به‌بێ ژانه‌سه‌ر
یه‌که‌م به‌یانییه
نان ده‌خۆم و گوێ له گۆرانی ده‌گرم
نان و گۆرانیم تیکه‌ڵ کردووه
پێده‌که‌نم
ده‌چمه به‌رده‌می ئاوێنه‌که
منداڵێک ده‌بینم له ئاوێنه‌که‌دا
ده‌ڵێی بۆلای یار ده‌ڕۆم
په‌له‌مه خۆم ده‌گۆرم عه‌تر له خۆم ده‌ده‌م
نا نا بمبوورن من ده‌گۆڕم عه‌تر له من ده‌ده‌م
Exit
مێخ بە زماندا دادەکوتم و قڵیش دەکەمە زارمەوە..
وەکو تۆ ئەم دونیایە کۆنە..!!
لە شارەکەماندا بەفرێکی بێ‌وچان باریوە، دڵی زەوی ساردە، دڵی شەقام ساردە، مرۆڤەکان سیمایان وەک موسافیرێکی بێشوێن پڕبووە لە غەمگینی بچووک، تراموا و ماشێنەکانی کار بە هێواشی لە جوڵەی بچووکدان، تەنانەت باڵندەیەک هەستی ئەوەی لەدەست داوە کە بەگەورەیی ڕۆژەکەدا بفڕێت. بەم بەیانییە سپییە، کە هەموو ستێک وەک تەمەن بردەیەکی درۆزن وێنەی خۆی دەکێشێت، بەسەر جادە و شەقامەکانەوە. وەک نەسیم مەنزڵم دەگۆڕم و لەم سەرەوە بۆ ئەو سەر و لەم شوێنەوە بۆ شوێنێکی دیکە دەڕۆم. بە خودا سەرسامم. بەو هێزەی کە تەنها هەناسەیەک لە منەوە دوورە. ترپەکانی دڵم وەک ئەو کیژانە بێدەنگن کە بەسەر بەفرەکەوە دیارن.