کۆڕی شیعر خوێندنەوە بۆ شاعیر 'جەمال غەمبار' لە کۆپنهاگن - پایزی ٢٠١١
بەشی یەکەم
بەشی دووەم
دزینی خه‌ونه‌کان
( 1)
من ده‌بوایه هه‌موو شتێکم لێ بدزرایه، ئه‌م سندووقه نه‌بێ. ئه‌م سندووقه‌ی له دواجاردا دۆزیمه‌وه، به پڕی لێم دزراو له مه‌زاتخانه‌که به به‌تاڵی کڕیمه‌وه. به فرۆشیاره پیره‌که‌م وت، بێزه‌حمه‌ت ئه‌م سندووقه‌ت له کوێ بوو؟ ماوه‌یه‌که هه‌مه کوڕم، لێتناشارمه‌وه له ته‌نه‌که‌یه‌کی خۆڵدا دۆزیمه‌وه، زۆر سه‌رنجی ڕاکێشام، سه‌یری که به‌و پیسیی و کۆنییه‌وه چه‌ند جوان و سه‌رنج ڕاکێشه، تۆ ناوه‌وه‌یت بینیووه، ئاگات له‌و هه‌موو وێنه‌و زه‌خره‌فه جوانانه هه‌یه، من ئه‌مه ناڵێم بۆ ئه‌وه‌ی لێت گران بکه‌م، به‌ڵام ها سه‌یری بکه،سه‌یری ئه‌و هه‌موو سیحره بکه.
په‌روه‌رده‌ی منداڵان له نێوان زه‌بروزه‌نگی:
"گوونه‌که‌ی بخۆم و هه‌ردوو چاوت ده‌رده‌هێنم"دا
ته‌هلیله‌کانی عیشق
ئه‌و هه‌موو باخی شیعره‌ت بۆ سوتاند
ئه‌و هه‌موو گه‌ڵای وشه‌یه‌ت بۆ وه‌راند
که چوار وه‌رزه هه‌ر پایزه دڵم
ئه‌م خه‌زانی دڵڕه‌قییه‌ت له کوێوه هێنا؟ ..
من تازه مناڵه لاساره‌که‌ی گه‌ڕه‌کی عیشقم
لاقرتێ به عه‌قڵی خۆم ده‌که‌م تۆم خۆش‌ویست ..
نابمه‌وه ئه‌و عاشقه شێته‌ی
سه‌دان نامه‌ی پڕ له سۆزم بۆت ده‌نووسی ..
نابمه‌وه هه‌رزه‌کاره گێله‌که و هه‌موو شه‌وێ
تا سه‌حه‌ر له خوا ده‌پاڕامه‌وه سبه‌ی تۆ ببینم ..
ئیدی ده‌رگای ماڵه‌که‌م نغرۆ ده‌که‌م
نایه‌مه‌وه بۆ جێژوانه‌کانی مه‌ستی و
ئایدیای ڕەنگ لە حیكایەتەكانی (تارژەنی ڕەنگ)ی عەتا محەمەدـدا
لە هەر تێكستێكدا تێمە دەتوانێت بابەتیانە بچێتەوە سەر ئایدیا مرۆییەكان و، ببێتە بەشێكی ئایدیاكان، لە ڕێگەی بەحیكایەتكردن و گێڕانەوەی لە فۆڕمێكی ئەدەبیدا، یاخود بەهۆی گوزارشت و دەربڕینی كورت لە چوارچێوەی تێكستدا دەتوانێت ئەم كارە بكات، ئەوەی گرنگە وون نەبوونی بنەما تایبەتیەكانی ئایدیاكانە، لە شێوەی گشتیدا بە هەر جۆرێك پیشان بدرێت زیان لە ئایدیاكان نادات.
زارا
پێشكەشە بە عیشق و رۆحی خاوێنی شەهید (د.ئاتێلا) و (فاتیمە) ی ناموراد
.........بەشەكەتی، بەڵام بەوپەڕی شادی و دڵخۆشییەوە گەیشتیتە بەردەم دەرگا دارینەكەتان، ئەو دەرگایەی كە لە یادت نییە كەی و كێ دروستی كردووە، ناشزانیت باوكت، یان چ كەسێكی تر چۆن و لە كوێوە هێناویەتی، هەرئەوەندە دەزانیت، لەوەتەی تۆ هەیت و ئەم خانووەتان هەیە، ئەم دەرگایەی پێوەیە..