ئاخ بۆچی ده‌ستم نه‌گه‌یشته هه‌ور؟..
چاوی پڕ پرسم خوێنینه و نمناک
باخ سووتا.. ئه‌شکم نهیکوژانهوه.........،.
سوتهمهرۆیه سه‌رانسه‌ر ڕووی خاک

ئه‌وی به ڕووتیی له شه‌خته و زوقما..
له گۆ نه‌که‌وێ.. نه‌وه‌رێ په‌نجه‌ی
له سه‌رما ناگا و.. گۆرانی ناڵێ..
بۆ بڵێسه و گڕ.. بۆ لاروله‌نجه‌ی

که‌سێک له گڕا.. گه‌ر هه‌ڵنه‌قرچێ..
له سه‌ریا.. به‌فری عه‌شق داناکا
نازانێ پشکۆ و هه‌ڵقرچان چییه..
شنه له سارای دڵیا هه‌ڵناکا

ئای له شه‌وانی ئێشک و کزه و سۆز
له‌سه‌ر ته‌رمی دڵ ئه‌شکی زۆرم ڕشت
مۆمم فڕێ‌دا.. کاتێ که بینیم..
ده‌یان په‌پووله‌ی شۆخ و شه‌نگی کوشت

له جیاتی بۆنی لاله‌ی کۆساران..
قوڵایی سینه‌م.. که‌یله له بۆسۆ
به‌هه‌ر لایه‌کدا.. چاو ئه‌گێڕم من..
هاوارە.. تهرمە.. مردنه و گڵکۆ

بۆ سه‌دای ناڵه و کزه‌ی غه‌ریبییم..
خوێنی ڕه‌شه‌بای بیابانی نه‌ڕشت؟
بۆچی گریانم نه‌بوو به ده‌ست و
ده‌رگای له باران نه‌خسته سه‌ر پشت؟

چی له‌گوڵزاری کاران بکه‌م من؟
یان بۆچی بچمه سه‌ر زێی زیندهرۆ؟
چاوم هه‌زار جار به‌کوڵتر ئه‌گری..
له تاڤگه‌ی زه‌ڵم و چه‌می تانجه‌رۆ

له سه‌رده‌مێکا هاتمه دنیاوه..
هه‌موو ساڵێکی خۆزگه به پار بوو
که‌شتی ناو ده‌ریای ئه‌سرینی خۆم بووم..
هه‌ر نا ئومێدییش بۆ من که‌نار بوو

گه‌ر شاخ بوومایه،، به شه‌و و ڕۆژێ..
له گه‌رده‌لوولا.. ئه‌مهێنا هه‌ره‌س
من له پایزی تهمهنیشا هه‌ر..
سۆزم ئه‌کرد و هه‌ر شکستهدهس

ئه‌موت گه‌ر له‌به‌ر باخێکی سه‌وزا..
بێت و سۆز بکه‌م.. منی دوور ئازیز
گوڵ هه‌ڵئه‌وه‌رێ.. زه‌رد ئه‌بێ وه‌ک ڕووم..
دار سه‌ر ئه‌نێته ناو کۆشی پایز

به‌ر له شیوه‌ن و سۆزی شیعری من..
باخ قرچه‌قرچی سووتانی ئه‌هات
نزاشم ئه‌شکی به ئاسمان نه‌ڕشت..
هه‌ر خوچه و گوڵ بوو به‌لادا ئه‌هات

مه‌زار و گڵکۆی خۆم کردبووه کۆڵ..
من هه‌ر دادم بوو له ده‌ستی باڕه‌ش
ده‌ستم نه‌گه‌یشته دامه‌نی هه‌ور..
خاکی سووتاوی بنێمه باوه‌ش
سلێمانی - شه‌وی 8/12/1983