دۆزەخ لە عیشقە خاڵی و جەننەت لە دەرد و داغ
عاشق لە حەشریشا نیەتی جێ دڵێ فەراغ
گەر عازیمی زیارەتی کەعبەی مەحەببەتی
ڕێ: چاکی دڵ؛ عەلامەتی ڕێ: داغ و شوێنی داغ
عیشق ئاگرێکە بەر بووە ھەر کەس دەبێ بە کەس
گەر ڕۆژەرەش وەکوو شەوە بێ، بوو بە شەوچراغ
دەستم دەوێ سواوی ئەسەف، دیدە کەیلی ئەشک
یا ڕەب بە دوشمنیشی نەدەی دەست و چاوی ساغ
دەستی حەنا نیگار و، مژە و چاوی سورمەدار
بۆ غەیری خان و خانمەفەندی نییە موساغ
ھەر کۆششە بە کارە، ئەگەر چووبیە فەناش
دڵ بوو بەگەرد و عالەمی دامەن دەکا سۆراغ
ھەر ئاھی عاشقە دەمی پێ بێتە پێکەنین
ئەم غونچە بەو نەسیمەیە بیپشکوێ دەماغ
جۆبارە، لالەزارە، ھەتا چاوی بڕ دەکا
'مەحوی' بەھەشتی بۆ چییە، چ بکا لە ئاو و باغ؟!